عێراق: هەر کەسێک داڵدەی هاوڵاتیانی بیانی بدات بە یەک ساڵ زیندانی سزا دەدرێت
- عێراق
- 8 تشرینی یەکەم

کرێکارانی بیانی لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق سزای یەک ساڵ زیندانیکردن و ملیۆنێک دیناری عێراقی بۆ سەرپێچیکارانی یاسای نیشتەجێبوون ڕادەگەیەنێت و داوا لە خاوەن هۆتێل و میوانخانەکان دەکات، داڵدەی هیچ هاووڵاتییەکی بیانی نەدەن ئەگەر مۆڵەتی فەرمی نیشتەجێبوونی نەبێت.
لێدوانی فەرمی: میقداد میری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا داوای لە خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، خاوەن هۆتێل، میوانخانە، پڕۆژەی گەورە و بچووک دەکات، ڕێگە نەدەن بە نیشتەجێبوون و دامەزراندنی هاووڵاتیانی بیانی بەبێ مۆڵەتی فەرمی نیشتەجێبوون، بەپێچەوانەوە ئەم کارە بە سەرپێچی لە یاسای نیشتەجێبوونی ژمارە 76 ـی ساڵی 2017 دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: میری ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ماددەی 41 ـی یاسای سزادانی عێراقی، هەر کەسێک داڵدە یان کار بە هاووڵاتییەکی بیانی بکات بە بێ مۆڵەتی فەرمی نیشتەجێبوون، بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێت و نزیکەی یەک ملیۆن دیناریش سزای دارایی دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە