
دیمەنی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای عێراق لە چیاکانی حەمرین لە دیالە، وێنە شانەی ئەمنیی عێراق
ئاڤا نیوز
سوپای عێراق لە پارێزگای سەڵاحەددین و سنوورەکانی پاریزگای بەغدا و ئەنبار لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین ئۆپەراسیۆندا 36 چەکداری ڕێکخراوی داعشیان کردووەتە ئامانج.
وێنە گەورەکە: سوپای عێراق لە بەئامانجگرتنی شانە نوستووەکانی داعش لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەددین، کەرکووک و دیالە بەردەوامە، لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەیەک داعش لە سەڵاحەددین کراونەتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: فەریق ڕوکن عەبدولموحسین حاتم عەباسی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین رایگەیاند: ڕۆژانە ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری ئەنجام دەدرێت، بەو پێیەی فیرقەی هەواڵگری و لیوای 21ی تازە پێکهێنراو بەدواداچوون و چاودێریی جموجۆڵەکانی دوژمنی تیرۆریستی دەکەن.
زانیاریی زیاتر: لەو ئۆپەراسیۆنانەدا زیاتر لە 20 تیرۆریست لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی سەڵاحەددین کوژراون و 12 تیرۆریستیش لە دۆڵی سەرسار لە ئەنبار بەئامانج گیراون و مەفرەزەیەکی چوار کەسی لە ناوچەی موتیەبیجە لە باکووری بەغدا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە