قوباد تاڵەبانی: ئاگام لە وردەکاریی دەنگهێنانی کاندیدی کریستیان لە شارباژێڕ نییە
- کوردستان
- 20 تشرینی یەکەم

قوباد تاڵەبانی، جێرگی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی قسەکردن بۆ میدیاکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری سلێمانی دەنگی دا، لەبارەی ئەو دەنگانەی کاندیدێکی کۆتای کریستیان لە شارباژێڕ هێناویەتی وتی، "ئاگام لە وردەکاریی ئەوە نییە".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بە شداری دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس دەستیپێکرد، هاوکات لەکاتژمێرەکانی دەستپێکی پرۆسەی هەڵبژارن، سەرکردە و بەرپرسانی حزبی لە بنکەی جیاواز دەنگیان دا.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەم ڕۆژە پیرۆزە، هیوادارم دەنگدەرانیش وەک ڕاگەیاندنکاران ئاوا گەرم و گوڕ بن، بەشداربن لە پرۆسەکە و دەنگ بدەن بەو لایەنەی کە دەتوانێت باشترین خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات".
زانیاریی زیاتر: قوباد تاڵەبانی لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ میدیاکان ئەوەشی وت، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە، ئەگەر خەڵک سەربکەوێت حیزبەکەی منیش سەردەکەوێت، لە دەرئەنجامی ئەم پرۆسەیە دوو هێزی سەرەکیی هەیە لەم کوردستانە کە ئەمڕۆ یەکلایی دەبێتەوە".
باکگراوند: ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە ژمارەیان دوو ملیۆن و 801 هەزار و 672 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران