ئاڤا نیوز
چیرۆکی سەرەکی: عیرفان سدیق دەبێتە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق و جێگەی ستیڤن هیچن دەگرێتەوە. بڕیارە مانگی سێی ساڵی 2025 بەفەرمی لە پۆستەکەیدا دەستبەکار دەبێت.
ژیاننامەی عیرفان سدیق:
- ساڵی 1998 پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کردووە.
- ساڵانی 1998 - 1999 لە بەشی سیاسەتی ئەمنی سەر بە وەزارەتی دەرەوە کاری کردووە.
- ساڵانی 1999 - 2000 بەرپرسی بەشی ئابووری و بازرگانی بووە لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە هیندستان.
- ساڵانی 2000 - 2002 خۆی فێری زمانی عەرەبی کردووە.
- ساڵانی 2003 - 2004 بەرپرس بووە لە بەشی سیاسی سەر بە دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان لە عێراق.
- ساڵانی 2004 - 2005 لە بەشی سیاسی تایبەتمەند بە عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە.
- ساڵانی 2005 - 2007 سکرتێری تایبەتی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بووە.
- ساڵانی 2007 - 2010 جێگری باڵیۆزی بەریتانیا بووە لە سووریا.
- ساڵانی 2010 - 2011 جێگری باڵیۆزی بەریتانیا بووە لە عێراق.
- ساڵانی 2011 - 2013 بەڕێوەبەری بەشی (هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی) بووە لە وەزارەتی دەرەوە.
- ساڵانی 2013 - 2016 باڵیۆزی بەریتانیا بووە لە ئازەربایجان.
- ساڵانی 2018 - 2021 باڵیۆزی بەریتانیا بووە لە سوودان.
- ساڵی 2021 بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەفریقا بووە لە وەزارەتی دەرەوە.
- ساڵی 2022 تاوەکو ئێستا کۆمیسیاری باڵای بەریتانیایە لە شاری نیکۆسیای قوبرس.
- مانگی سێی ساڵی داهاتوو بەفەرمی وەک باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق دەستبەکار دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
BP کارمەندەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق دەکشێنێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە کۆدەبنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە