
دیمەنی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە ڕاگەیاند دوای هەڵپەساردنێکی کاتی.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ئەو پێشهاتە ئەمنییانەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت و لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاراندا، وەزارەتی گواستنەوە بڕیاری دابوو بە شێوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە ڕابگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان 'چوون و هاتن' لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرەوە ڕادەگەیەنێت، ئەمەش دوای تەواوکردنی هەڵسەنگاندنە ئەمنی و تەکنیکییە پێویستەکان و بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەوانیی ئاسمانی و بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەکان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق.
لە هەمان کاتدا: وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی گەشتەکانی و ڕوونیدەکاتەوە کە ژمارەی ئەو گەشتانەی پلانیان بۆ دانراوە ئەمڕۆ یەکشەممە جێبەجێ بکرێن، 10 گەشتە بۆ ئاڕاستەی جیاواز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان