
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق، وێنە: altaghier
ئاڤا نیوز
وەزیری ژینگەی عێراق کە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە، دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت، هاوکات خۆی بۆ کاری سیاسی حیزبەکەی لە بەغدا تەرخان دەکات.
وێنە گەورەکە: نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و وەک لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە بەغدا دەستبەکاردەبێت.
لێدوانی فەرمی: هەرێم کەماڵ ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەستلەکارکێشانەوەکەی وەزیری ژینگەی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی و پەیڕەوی هەموارکراوی ناوخۆی حیزبەکەیە، کە پێویستە تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، خۆیان بۆ کاری مەکتەبی سیاسی تەرخان بکەن و دەستبەرداری هەر پۆستێکی دیکە بنن.
زانیاریی زیاتر: غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ناوی هیچ کەسێکی دیکەی بۆ شوێنگرەوەی پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەکردووە، بۆ دیاریکردنی ناوی شوێنگرەوەکەشی، پێویستە سەرۆکی یەکێتی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بڕیاری کۆتایی بدەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: تاوەکو ئێستا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، واژۆیی لەسەر دەست لە کارکێشانەوەی وەزیری ژینگە نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 53 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات