سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: پێویستە سنوورێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل دابنرێت
- عێراق
- 26 تشرینی یەکەم

لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سەرکۆنە دەکات و بە پێویستی دەزانێت سنوورێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل و فراوانبوونی گرژییەکان دابنرێت.
وێنە گەورەکە: کاردانەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی و ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسەر چەند ئامانجێکی سەربازیی لە خاکی ئێران بەردەوامە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراقیش لەوبارەیەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: بە تووندی ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و ئەمە بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری وڵاتان دەزانین و هەنگاوێکیشە بە ئاراستەی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
چارەسەرەکان: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکات "بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ دانانی سنوورێک بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024، ئیسرائیل بە چەند قۆناغێک هێرشی مووشەکیی و ئاسمانیی کردە سەر چەند دامەزراوەیەکی سەربازیی ئێرانی لە خاکی ئەو وڵاتە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی سەرەتای ئەو مانگەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە مووشەکێک ئیسرائیل دەتۆقێنێت؛ لە ئاسمان دەبێتە 30 مووشەک
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامێرى پشکنینی تیشکدانەوەى ئەتۆمى لە پارێزگاکانى عێراق جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: ئەمریکا هەر بڕیارێک دژی باوەڕداران دەربکات بە زیانی خۆی دەشکێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەكات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 21 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی بەسرە دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەدات: ئاگاداری نامە فێڵاوییەکانی iMessage بن