
سوودانی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی پەرلەمان لو کاتی سوێند خواردنی دەستبەکاربوونی
ئاڤا نیوز
دوو ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی سوودانیدا تێپەڕی، ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانیش دەڵێت، سەرەڕای فشار و ئاستەنگییەکان، بەڵام حکومەت لە پاراستنی ئارامی وڵات و خزمەتگوزارییەکان سەرکەوتووبووە.
وێنە گەورەکە: 27ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022، حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا و ناوبراو دوای ساڵی 2003 بووە حەوتەم سەرۆکوەزیرانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: حسێن عەلاویی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا عێراق ژمارەیەک دەستپێشخەری گرنگی هەبووە، لەوانەش پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، پەرەپێدانی بەندەری فاو، بەهێزکردنی ژێرخانی ئاسایشی وزە و بازرگانی و کارەبا و ئینتەرنێت، هاوکات پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی هەرێمیش گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.
بەوتەی حسێن عەلاویی، کارنامەی حکومەتەکەی سوودانی بەئاراستەی تێکەڵبوونی عێراق بووە لەگەڵ ئابووری نێودەوڵەتی، بەو هۆیەش ئابوورییەکەی لەگەشەی بەردەوامدایە. جەختیش دەکاتەوە عێراق توانای ئەوەی هەیە لەبوارەکانی وزە و بازرگانی و گواستنەوەی نێودەوڵەتیدا ببێتە وڵاتێکی کاریگەری ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە