ئاڤا نیوز
دوای دروستبوونی گرژیی لەنێوان جێگری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارێکی سوننە، کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دواخرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 29-10-2024، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کرا، دواتر بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە سوننەکان هەلەکەیان قۆستەوە و پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی خەڵک بۆ خاوەنەکانیان دواخست و کۆبوونەوەکەی پەرلەمانیش هەڵگیرا.
لێدوانی فەرمی: موسەننا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دروستبوونی گرژییەکانی ناو کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "گرژیی لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا و هەیبەت حەلبوسی، بەهۆی پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی خەڵک بۆ خاوەنەکانیان لە چەند ناوچەیەک بوو".
زانیاریی زیاتر: موسەننا ئەمین ئەوەشی گوت "برادەرانی سوننە گرژییەکەیان دروست کرد، ئامانجیان تێکدانی کۆبوونەوەکە و ناچارکردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان بوو، بۆ ئەوەی دانیشتنەکە هەڵبگرن، بۆ ئەوەش سودیان لە هەڵەی پاسەوانێک وەرگرت، کە لە ژووی دانیشتنەکەبوو، گرژییەکەیان زیاتر کرد، تا ئاستێک نەتوانرێت ئارامی هۆڵەکە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بپارێزرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران