
خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، وێنە: shafaq
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی سیادە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکلاکردەوە و پشتیووانی خۆیانی بۆ هەڵبژاردنی مەحموود مەشەهیدانی وەک سەرۆکی پەرلەمان ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: بڕیارە دوای پێنج مانگ و 12 ڕۆژ بڕیارە پێنجشەممە 31-10-2024 جارێکی دیکە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە کۆببێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی بەرپرس لەنێو هاوپەیمانی سیادە ئەوەی بە میدیای عێراق ڕاگەیاندووە: هاوپەیمانی سیاسە هەموو ئەندامەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بەشدری دانیشتنەکە بکەن و دەنگ لە بەرژەوەندی مەحموود مەشهەدانی بدەن و بۆ ئەوەی دەنگی زۆرینەی ئەندامان بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی نوێ بۆ قۆناغی داهاتوو".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، "ئەو پشتیوانییەی هاوپەیمانی سیادە لە مەشهەدانی بە ئامانجی کۆتاییهێنانە بەو قەیرانەی کە نزیکەی ساڵێکە بەردەوامی هەیە، بۆئەوەی خۆی بۆ ئەو یاسا گرنگانە تەرخان بکات کە پەیوەندیان بە ژیان و کاروباری هاووڵاتیانەوە هەیە، دیارترینیان یاسای لێبوردنی گشتی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر شەش لایەنی سوننی لەوانە پارتی تەقەددوم بەسەرۆکایەتی حەلبوسی، جەماوەری نیشتیمانی، حەسم، پڕۆژەی نیشتیمانی عێراق، سەدارە و موبادەرە، لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا دوو بژاردەیان بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان خستبووەڕوو.
بژاردەی یەکەم: سەرجەم لایەنە سوننەکان کاندیدەکانیان بکشێننەوە و تەنیا پاڵپشتی لە کاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی بکەن بۆ ئەو پۆستە.
بژاردەی دووەم: گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاساییە لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاندیدکردنی کاندیدێکی نوێ کە کۆ دەنگی سوننەی لەسەر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە