
دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی یەکشەممە ( 2024/11/3 ) لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
زانیاریی زیاتر: هەفتەى ڕابردوو شاندێکى تەکنیکى و ژمێرکارىی وەزارەتی دارایی و ئابووری سەردانى بەغدادیان کرد، پێش خۆیان لیستى مووچەی مانگی 10ـیان ڕەوانەى بەغدا کردبوو، بەڵام بەهۆى تێبینى لەسەر لیستەکە، لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە نێردرایەوە بۆ هەرێمى کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەغدا دوو تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبوو، یەکێکیان ئەوەیە دەبێت هەرێمی کوردستان لە داهاتی نانەوتی تەمویلی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بدات و بەغدا ئامادە نییە ئەو کارە بکات، دووەم تێبینی بەغداش بریتیبوو لە جیاکردنەوەى ناوى ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەتری و 'یو پی ئێن'ـیان تەواو نەبووە.
ئەمەش بزانە: ئاڤا زانیویەتی تاوەکو ئێستا 93 هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن، دوو هەزار و 200 مووچەخۆری مەدەنی و 90 هەزار و 80 مووچەخۆری سەربازیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران