
کۆبوونەوەی نێوان نێردەی یونامی لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
هاوکات کات لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، سەردانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی کرد لە شاری نەجەف.
وێنە گەورەکە: نێردەی یونامی لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان کۆبووەوە، بابەتی تێوەگلانی عێراق لە گەندەڵی و گرووپە چەکدارەکان و دۆخی غەززە و لوبنان بەشێکی گرنگی بابەتی گفتوگۆی نێوانیان بووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، دوای دیدارەکەی لەگەڵ سیستانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: "هەمووان پێگەی سەید سیستانی لە جیهانی ئیسلامی و جیهانیدا دەزانین، لەگەڵ بەڕێزیان ڕێککەوتین لەپێناو کارکردن لە باشترکردنی پێگەی عێراق لە ناوچەکە و جیهاندا".
زانیاریی زیاتر: محەممەد ئەلحەسان گوتیشی: پاڵپشتیکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دووپات دەکەینەوە و بەڕێز سیستانی داوای لێکردم کارە سەرەکییەکان لە بەرژەوەندیی عێراق جێبەجێ بکەم، ئێمەش لەمبارەیەوە بەردەوامین و تەنیا ئەرکی ڕاوێژکردنمان هەیە، هاوکات پێشبینی دەکات عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پتەوتر بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستانی ئاماژەی بە کۆمەڵێک ئاڵنگاریی گەورە کردەوە کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە و گوتی: پێویستە عێراقییەکان وانە لە شکستەکان وەربگرن و کار بکەن لەپێناو داهاتوویەکی باشتر لە ڕووی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و بۆ ئەوەی عێراق بگاتە ئەو قۆناغە پێویستی بە پلان، ڕێگریکردن لە دەستێوەردانی دەرەکی، یاسا سەروەری، کۆکردنەوەی چەک لە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە