ئاڤا نیوز
پرۆژەی ئەربیل ئەڤینیو کە چەندین شوێنی ناوازە و سەرنجڕاکێشی وەک چالاکی وەرزشی و کاتبەسەربردن لەخۆدەگرێت، لە شاری هەولێر کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا پرۆژەی ئەربیل ئەڤینیو ناسێنرا و چوار مانگی دیکە تەواو بێت. پرۆژەکە دەکەوێتە ڕێگای بەحرکە، لە 43 یەکەی جۆراوجۆر پێکدێت و چەندین براندی جیهانیی بەناوبانگ بنکەیان تێدا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای شوێنی نانخواردن و بازاڕکردن، لە پرۆژەکەدا پارکێکی گەورە دروست دەکرێت و دەبێتە شوێنێک بۆ کاتبەسەربردن. هەروەها کتێبخانەیەکی گشتیی تێدایە و دەبێتە شوێنی کۆبوونەوە و داهێنان و گەشەپێدان.
زانیاریی زیاتر: لە پرۆژەکەدا چەند شوێنێکی ناوازە بۆ چالاکی وەرزشی و چێژبەخشی جۆراوجۆر هەیە، بۆ هەموو جۆرە بۆنەیەک بەکاردەهێنرێت و بەردەوام ئاهەنگ و فێستیڤاڵی وەرزی جیاجیای تێدا ساز دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: شوان لهۆنی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی ئەربیل ئەڤینیو بە ئاڤا نیوزی گوت: چاوەڕێ دەکرێت مانگانە پێنج هەزار کەس سەردانی پرۆژەکە بکەن و دەبێتە ناوەندێکی گرنگی بازاڕکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێکی سەخت؛ ئێران 16 کەسی بەتۆمەتی سیخووڕیکردن بۆ مۆساد دەستگیرکرد
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە 22 ملیار دۆلاری بۆ سیستمی بەرگری خەرج کردووە
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ترەمپ تواناکانی ئەمریکا بۆ لێدان لە ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئێران: نزیکەی دوو هەزار سیخووڕی مۆساد دەستگیر کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەفڕێت