شەوێکی سەخت؛ ئێران 16 کەسی بەتۆمەتی سیخووڕیکردن بۆ مۆساد دەستگیرکرد

شەیری بکە لە:
شەوێکی سەخت؛ ئێران 16 کەسی بەتۆمەتی سیخووڕیکردن بۆ مۆساد دەستگیرکرد

ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران

ئاڤا نیوز

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری عێراق شەش ئافرەت دەستگیر دەکەن کە بە پێی میدیا ئێرانییەکان ئەو ئافرەتانە درۆنیان بۆ ئیسرائیل دروست دەکرد.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی تاران تایمز بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە نزیک سنووری عێراق 16 کەسیان دەستگیرکردوو
کە سیخوڕییان بۆ ئیسرائیل کردووە و ویستوویانە ڕابکەن، لەنێویاندا شەش ژن بوون.

وەکو میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، ئەم کەسانە درۆنیان درووست کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکان.

لەلایەکی دیکەوە: تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران دەڵێت، لە شارەکانی دیکەی ئێران کۆمەڵێک کەسیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، بەشێک لەوان هاووڵاتی ئەفغانین.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ