موحسین ڕەزایی: ماددە پیتێنراوەکانی یۆرانیۆمان گواستووەتەوە شوێنێکی سەلامەت
- هەواڵ
- 19 حوزەیران

موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی پشووی سوپای پاسداران باس لەوەدەکات، ئێران چەند مانگێک بەر لە ئێستا ئاگاداریی هێرشەکەی ئیسرائیل بووە، هەر بۆیە ماددەی پیتێنراوەکانی یۆرانیۆیان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرسا کە تاوەکو ئێستا دەیان پێگەی ستراتیژی سەربازی و بنکە ئەتۆمییەکانی یەکتریان بۆردوومان کردووە و هیچ ئاماژەیەکیش بۆ دامرکاندنەوەی ئاگری ئەم جەنگە نییە.
لێدوانی فەرمی: موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: چەند مانگێک بەر لە ئێستا ئاگاداریی ئەوەبووین کە ئیسرائیل هێرش دەکات، ئەو ئاگاداربوونەشمان وایکرد توانا مووشەکییەکانمان بەرزبکەینەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: تا ئێستا زۆر بە باشی وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلمان داوەتەوە بەڵام هێشتا وەڵامی قورستریان پێ نەگەیشتووە، بە ئێمەیان دەگوت وەرنە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ دانوستان با جەنگ دروست نەبێت، کەچی هێرش دەکرێتە سەرمان.
ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە ئیسرائیل دوای لە ئەمریکا کردووە کە هاوکارییان بکات لە هێرشکردنە سەر ئێران.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل هاتووە بنکەی ئەتۆمی ناتەنز و خونداب و ئەراک بۆردوومان بکات، هەر بۆیە تەواوی ماددەی پیتێنراوەکانی یۆرانیۆمان گواستووەتەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام.
ئێران تەنیا 5%ی تواناکانی بەرامبەر ئیسرائیل بەکارهێناوە و بەدڵنیاییەوە بە دەستی پڕەوە لەم شەڕە دێینە دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان