وێنەیەکی سەرۆک بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت دا کە بۆ یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی دانیال میتران لە هەولێر ڕێکخرابوو
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی دانیال میتران وتی، خاتوو دانیال میتران دەیویست زۆر زیاتر بۆ کورد بکات، بەڵام دیارە هەر هێندە دەرفەت بووە، ئەو مافێکی زۆری بەسەر کوردەوە هەیە و ئێمە لەبیری ناکەین.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 12-11-2024، سەرۆک بارزانی لە یادی لەدایکبوونی دانیال میتران باسی یەکەم دیداری خۆی لەگەڵ ناوبراو دەکات، هاوکات ئاماژە بە ساڵی 1993 دەکات کاتێک کە خەڵاتی مافی مرۆڤ پێشکەش بە دانیال میتران کرا و سەرۆک بارزانی خەڵاتەکەی پێداوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە یادەکەی دانیال میتران دا ڕایگەیاند: زۆر بەختەوەرم بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی 100 ساڵەی لە دایکبوونی خاتوو دانیال میتران دەکەم، ئەو خانمە مافێکی زۆری لەسەر ئێمەی خەڵکی کوردستان ھەیە، ڕۆڵیکی زۆر گەورەی بینی لە بەرگریکردنی لە دۆزی گەلی کورد، ھەرچی لە توانایدا بوو کردی و دڵنیام دەیویست زۆر زۆر زیاتر بۆ کورد بکات، بەڵام دیارە دەرفەت ھەر ئەوەندە ھەبوو.
لە درێژەی وتەکانیدا سەرۆک بارزانی، باسی لەوەشکرد، دانیال میتران هەمیشە هەوڵیداوە بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان بکات، بۆیە ئێمە هەمیشە ئەو خانمەمان لە یادمان دەمێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی پاڵپشتییە بەردەوامەکانی، لە کوردستان بە دانیال میتران دەوترێت "دایکی کوردان"، سەرۆک بارزانی دەڵێت: ساڵی 1989 بۆ یەکەمجار لە فەرەنسا دانیال میترانم بینی، ویستم باسی ئەو کارەساتانەی بۆ بکەم کە بەسەر کوردستان هاتوون، بەڵام ئەو چەند ڕۆژێک بوو لە سەردانی کەمپی خێزانە ئاوارەکان لە تورکیا گەڕابووەوە، فرمێسکی بۆ ئازاری خەڵکی کوردستان ڕشت.
ئەمەش بزانە: سەرۆک بارزانی دەڵێت: یەکەمجار من لە تەمموزی 1989 لە پاریس بە خزمەتی دانیال میتران گەیشتم، ئەوە دوای پڕۆسەی ئەنفالی گەورە بوو کە ڕژێمی عێراق لە کوردستان ئەنجامیدا، چەند ڕۆژێکیش بوو لە تورکیا گەڕابووەوە، چونکە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی کوردستان و کەسوکاری پێشمەرگە کۆچیان کردبوو بۆ تورکیا، خاتوو دانیال لەو کاتەدا چووبوو سەردانی ئەو خەڵکەی کردبوو، کە من ویستم باسی ئێش و ئازاری خەڵکی کوردستان بکەم، بینیم زۆر ئاگادارە و پێویستی بە شەرح نییە، ئەو لە باسی ئەو خەڵکەدا فرمێسکی ھاتەخوار، بۆ من شتێکی تازە بوو، یەکەمجار بوو بینیم کەسێکی ئەورووپی فرمێسک بۆ کورد بڕێژێت، ئەوە زۆر کاریگەریی لەسەر من کرد، دواتر لە ھەر بۆنەیەکی نێودەوڵەتیی بووبێ، ھەوڵی داوە بەرگری لە مافی گەلی کوردستان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی باسی ڕووداوەکانی دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 دەکات و ئاماژە بەوە دەکات: دوای ڕاپەڕینەکە یەکسەر ھاتە حاجی ئۆمەران و پێشوازیمان لێکرد، لە یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 1992 دیسان سەردانی کوردستانی کرد و وتارێکی لە پەرلەمان پێشکەش کرد، خەریک بوو بەهۆی ئەو سەفەرەوە گیان لەدەست بدات، چونکە ڕژێمی عێراق لە نێوان سلێمانی و ھەڵەبجە ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراوی بۆ دانا، بەڵام خوا ڕزگاری کرد و بەرنامەی خۆی تێک نەدا و سەردانی ھەڵەبجەشی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکی: ئیسرائیل مووشەکی بەرگریی کەمبووەتەوە
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
چین هاووڵاتییانی لە ئێران و ئیسرائیلەوە دەگوازێتەوە ناوچە ئارامەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە نامەیەک بۆ دادگەی فیدراڵی دەنێرێت