
سانپترسپۆرگ، ڕووسیا، وێنە: RT
ئاڤا نیوز
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسی سانپترسپۆرگ سەردانی ڕووسیا دەکات، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنەرانیش دەڵێت: بە فەرمی هەرێمی کوردستان میوانداری کراوە.
وێنە گەورەکە: کۆنفڕانسی سانپترسپۆرگ، دیدارێکی ساڵانەیە بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران لە ڕووسیا ساز دەکرێت، هەر لە میانەی بەڕێوەچوونی دیدارەکەشدا چەندین پێشانگای بازرگانی دەکرێتەوە.
لیدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە دیداری وەبەرهێنەرانی سانپترسپۆرگ سەردانی ڕووسیا دەکات، لەوێ دەمانەوێت لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەبەرهێنەرانی جیهان و حکومەتەکان واژوو بکەین.
زانیاریی زیاتر: شاندەکە د.محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەرپەرەشتی دەکات، دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و 20 وەبەرهێنەری نێوخۆیی لە زاخۆ تاوەکو کەلار تێیدا دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە شاندەکەی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو سەردانی سانپترسپۆرگ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەمجارە هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆنفرانسی سانپترسپۆرگ دەکات و بەفەرمی میوانداری کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران