بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا: شەڕی ئیسرائیل لە غەززە شەڕی دژ بە منداڵانە
- جیهان
- 19 تشرینی دووەم

جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسێل ڕایگەیاند، "هیچ وشەیەکی نییە بۆ ئەوە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی غەززەی پێ وەسف بکات."
لێدوانی فەرمی: جۆزێف بۆرێل، ڕەخنەی لە بەئامانجگرتنی مەدەنییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە گرت و گوتی، "ئەوەی ڕوودەدات شەڕە لە دژی منداڵانی غەززە، چونکە نزیکەی 44 هەزار کەس لە غەززە کوژراون کە 70٪ـیان ژن و منداڵن کە زۆربەی منداڵەکانیش تەمەنیان لە خوار نۆ ساڵییەوەیە."
زانیاریی زیاتر: بۆرێڵ کە سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکەی دەکرد دۆخی غەززەی بە ترسناک وەسف کرد و دوپاتی کردەوە کە ئەو پێشتر پێشنیازی کردبوو کە یەکێتیی ئەوروپا وەک نیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە غەززە، گفتوگۆ سیاسییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بوەستێنێت، بەڵام هەوڵەکەی بێئەنجام بوو و وڵاتان پشتیوانیان نەکرد.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکخراوی ئۆکسفامی خێرخوازی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "یەکێتیی ئەوروپا دەستی بە خوێنی منداڵانی غەززە سوورە." داواشی کرد یەکێتییەکە هەوڵەکانیان بۆ ئاگربەست زیاتر بکەن و ڕێککەوتننامەی هاوبەشیی نێوانی لەگەڵ ئیسرائی هەڵپەسێرێت و هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕا بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات