
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێری، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە هاووڵاتییان دەکات هاوکاربی تیمەکانی سەرژمێری و پابەندبن بە قەدەغەی هاتووچۆ بن، هاوکات سوپاسی ڕۆڵی دەستەی ئامار و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەکات.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەستیپێکردووە، تیمەكانی ئامار و سەرژمێری لە 20 و 21ـی مانگ سەردانی ماڵان دەكەن و فۆرمێكی تایبەت پڕدەكەنەوە کە چەندین پرسیاری جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، یەکەمجاریشە لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێری دانیشتووان بەشێوەی ئۆنڵاین و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی ئەم پرۆسە جیاوازە سەرکەوتوو بێت، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هاوکاربن لەگەڵ تیمەکانی ئەنجامدانی سەرژمێری و زانیاریی ڕاست پێشکەش بکەن لەپێناو مسۆگەرکردنی مافەکانی خوێندن، کار، خزمەتگوزاری و تەندروستی و تەواو بوارەکانی دیکەی گەشەپێدان.
سوودانی گوتیشی: ڕۆڵی وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئاماری فیدراڵی و هەموو وەزارەتەکان و لایەنە ناحکومییەکان و پارێزگاکان و وەزارەتی پلاندانان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و دەستەی ئامار لە هەرێم بەرز دەنرخێنین و سوپاسی سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم لە بەرامبەر پشتیوانی و هاوکاری لە هەموو قۆناغەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە: سوودانی دەڵێت، گرنگە گوێ بەو دەنگۆیانە نەدرێن کە سەرژمێری لە ئامانجە گەشەپێدانەکانی دوور دەخاتەوە، بە بەستنەوەی بە بابەتەکانی پەیوەست بە باج یان پاراستنی کۆمەڵایەتی و ئەمەش لە ڕاستییدا هیچ بنەمایەکی نییە، بەو پێیەی سەرژمێری پایەی گەشەپێدان و پێشکەوتن و پێشخستنی کارگێڕی و خزمەتگوزارییە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات