
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بەخشینی خۆبەخشانە بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت لە بەشێکی مووچەکەیان بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە و لوبنان دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆی سێشەممە 19- 11- 2024 کۆبوونەوەی 47ـین دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، دوایین پێشهاتەکان و دۆخی وڵات لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێ کرا، هاوکات بڕیارێکیش هاوپەیوەند بە هاوکاریکردنی غەززە و لوبنانەوە درا.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیار درا، یەکێک لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە ئەوەبوو، کە حکومەتی عێراق پێشنیازی لێبڕینی 1٪ـی مووچەی فەرمانبەران دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی غەززە و لوبنان ئەمەش لە چوارچێوەی پشتیووانی فەرمی و جەماوەری بۆ گەلی عێراق لە غەززە و لوبنان، بەمەبەستی دابینکردنی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ خەڵكی ئەو دووشوێنە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم بڕیارە لە 1ـی کانوونی دووەمی 2024ـەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە ئارەزوومەندانەیە و بڕە پارەکە بە یەکسانی دەخرێتە سەر حسابی پاڵپشتی غەززە و لوبنان، یان بەپێی ئەو میکانزمانەی سەرۆکوەزیران دیاریی کردووە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە