ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر دابەزینی هەژموونی سیاسی کەمینەکان دەبێت
- عێراق
- 21 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمریکی، پێشبینی دەکرێت ئەنجامەکانی سەرژمێری کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دابەشکردنی سەرچاوەکان و تەرخانکردنی بودجە و پلاندانانی گەشەپێدان لە عێراقدا هەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای دەیان ساڵ هەرێمی کوردستان و عێراق یەکەم سەرژمێری سەرتاسەری بەخۆیەوە بینی، بە ئامانجی نوێکردنەوە و کۆکردنەوەی داتاکان و پلاندانان لە وڵاتێکدا کە ماوەیەکی زۆرە ناکۆکی و دابەشبوونی سیاسی بەخۆیەوە بینیوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتەکە، کەمینەکان ترسیان لەوە هەیە کەمبوونەوەی ژمارەیان ببێتە هۆی کەمبوونەوەی کاریگەریی سیاسی و سوودی ئابووری کەمتر لە سیستەمی دابەشکردنی دەسەڵاتی تائیفی لە وڵات.
زانیاریی زیاتر: ئەوەش هاتووە، سەرژمێری لە شارەکانی وەک کەرکووک و دیالە و موسڵ کە ناوچەی جێناکۆکی لەسەرن لە نێوان حکومەتی ناوەندی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان وردبینییەکی چڕوپڕی بەخۆیەوە بینیوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی عریان ساڵح، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەرمانگەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانان ئەوەی بە ئاژانسەکە ڕاگەیاندووە، ئاوارەکانی ناوخۆ بەهۆی ساڵانی جەنگەوە لەو ناوچانەی لێی نیشتەجێن ئەژمار دەکرێن نەک لە کۆمەڵگە ڕەسەنەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە