
محەممەد شیاع، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە بیانووی لاواز هەڕەشە لە عێراق دەکات ئەمەش مەبەستە شەڕانگێزەکانی دەردەخات و داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هەڕەشەی ئیسرائیل بکات، بۆ ڕێگریکردن لە هەوڵەکانی ئەو قەوارەیە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لە ناوچەکەدا.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، ئیسرائیل هەڕەشەی لێدان لەو گرووپانە دەکات، حکومەتی عێراقیش ئەمە بە بیناوێک دەزانێت بۆ لێدانی لە عێراق.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێوەڕەسمی 100 ساڵەی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا، لە سەرەتای دروستبوونی گرژییەکان عێراق داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و پاراستنی خەڵکی سڤیل کرد، بۆ ئەوەی بازنەی ململانێکان فروانتر نەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەر لە میانی گوتارەکەیدا سوودانی ئاماژەی بەوەدا ئیسرائیل بە پاساوی نابەجێ هەڕەشە لە عێراق دەکات، ئەو هەڕەشانە دەرخەری نیازی خراپی سەرکردەکانی ئیسرائیلە، خەجت لەوە دەکەینەوە نابێت عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هێرشێک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل نامەیەکی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و گرووپە چەکدارەکانی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە، هاوکات بە مافی خۆشی دەزانێت وەڵامی ئەو هەڕەشانە بداتەوە کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەریان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات