
دیمەنی یەکێک لە قوتابخانە قوڕاوییەکانی عێراق، وێنە: سکای نیوز
ئاڤا نیوز
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی قەرەباڵغی لە ناوەندەکانی خوێندن، عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا پێویستی بە دروستکردنی 10 هەزار قوتابخانە هەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئێستا لە زۆربەی ناوەندەکانی خوێندنی عێراق بەهۆی نەبوون و بچووکی باڵەخانەکانەوە، پشت بە سیستمی سێ دەوامی و چوار دەوامی دەبەسترێت، هاوکات لە بەشێک لە ناوچەکان قوتابخانەکان لە خانووی قوڕن یان لەنێو کەرەڤانەدان.
غەراوی ئاماژەی بۆ دەکات، مافی خوێندن یەکێکە لە مافە سەرەتاییەکان، ڕوونیشیکردەوە سەرژمێری دانیشتووان پێویستی راستەقینەی قوتابخانەکان لەسەر بنەمای چڕی دانیشتوان دیاری دەکات.
چارەسەرەکان: بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی لە ناوەندەکانی خوێندن و سیستمی یەک دەوامی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوا لە حکومەت دەکات لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو، 10 هەزار قوتابخانەی نوێ بوونیادبنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو قسانە غەراوی لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە 23-11-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە 790 قوتابخانەی نموونەیی لە کۆی هەزار باڵەخانە لە سەرجەم پارێزگاکان کردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی عێراق لەگەڵ کۆماری چین جێبەجێ کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە