ئاڤا نیوز
دەستەی باڵای فێستیڤاڵی گەڵاوێژ لەسەر دواخستنی بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵەکەیان ڕاگەیەێنراوێکی بڵاو کردەوە و دەشڵێن: بەرپرسیارێتی هیچ بۆنە و چالاكیەك بەناوی گەڵاوێژەوە لە ئەستۆ ناگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوێنێ دووشەممە 25-11-2024 دەستەی باڵای فێستیڤاڵی گەڵاوێژ بە سەرپەرشتی مەلا بەختیار کۆبوونەوە و بڕیاریان لەسەر دواخستنی 27ــەمین فێستیڤاڵی گەڵاوێژ دا.
لێدوانی فەرمی: مەلا بەختیار لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: دۆخێكی ناهەموار بەسەر تەواوی تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێردا هاتووە، كە بنكەی ڕووناكبیری گەلاوێژ، یەكێكە لە ئۆرگانەكانی ئەو تۆڕە، بەو هۆیەشەوە بارەگا و بەشێكی زۆر لە كەلوپەلەكانی گەلاوێژ دەستی بەسەردا گیراوە، هاوکات "بەرپرسیارێتی هیچ بۆنەو چالاكیەك لە ئەستۆ ناگرین كە بەبێ هیچ ماف و شەرعیەتێك بەناوی بنكەی گەلاوێژەوە ساز بکرێت".
ئەمەش بزانە: دەستەکە جەختی كردەوە لەوەی، گشت نووسەران و ڕووناكبیران، دۆستانی گەلاوێژ ئاگادار دەكەنەوە لەوە 27ەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە فەرمی دواخراوە، هاوکات لە ئایندەیەكی نزیكدا وادەی سازكردنی فێستیڤاڵەکە ئاشكرا دەكرێت و 27 ــەمین فێستیڤاڵ دەكرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی باڵای فێستیڤاڵی گەڵاوێژ ئاماژەی بەوە کرد کە دەستبەرداری مافی یاسایی خۆیان نابن و ڕێچكەی یاسایی دەگرنەبەر بۆ پارێزگاری لە ناو و ناوبانگ و شكۆی بنكەکە و فێستیڤاڵی گەلاوێژ.
باکگراوند: ڕۆژی پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ، هێزیکی چەکداری کۆماندۆ چوونە سەر باڵەخانەی چاودێر لە سلێمانی و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی ناو بیناکەدا گرت و ناوەندەکەشیان داخست، دوای ئەوە مەلا بەختیار گوتی: "پێنجی ڕەشی ئەیلوول سیاسەتێکی تازەیە، هەموو ئەوانەی ئۆپۆزیسیۆنن و ڕەخنەیان هەیە، بیر لە ئازادییەکی جوان و مافی ژن و حکومەتێکی هاوچەرخ دەکەنەوە لە سلێمانی، دەبێ لە خۆیان بترسن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد