
شەشەمین کۆنگرەی عەرەبی تایبەت بە ئاو، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
بە بەشداری عێراق ئەمڕۆ لە نزیک دەریای مردووی ئوردن، شەشەمین کۆنگرەی عەرەبی تایبەت بە ئاو دەستیپێکرد و بەیانیش بەردەوام دەبێت، تیایدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لە وڵاتانی عەرەبی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: شەشەمین کۆنگرەی عەرەبی تایبەت بە ئاو ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی "حکومڕانییەکی چاک بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە ئاو" دا بەڕێوەدەچێت، تیایدا جەختدەکرێتەوە لەسەر کاری پێکەوەیی لەئاستی وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکانی تایبەت بە ئاو، گفتوگۆش لەسەر نوێترین گۆڕانکاریی و ئاستەنگییەکانی بەردەم بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و چۆنییەتی پاراستن و بەردەوامبوونیان دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەبەست لە حکومڕانی چاک بەڕێوەبردنێکی باشی ئاوە، چونکە وەک ڕێکخەرانی کۆنگرەکە دەڵێن، حکومڕانی چاک گەرەنتییە بۆ دابەشکردنی ئاو بەشێوەیەکی دادپەروەر و دانانی سنورێک بۆ قەیرانەکانی ئاو کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراک، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتەکانیان هەبووە.
زانیاریی زیاتر: بەشێکی فراوانی جوگرافیای وڵاتانی عەرەبی بیابانە و سەرچاوەی ئاوی بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی جیهان وەک پێویست نییە، جگە لەوەش 60 %ـی سەرچاوەکانی ئاو لە وڵاتانی عەرەبیدا، کەوتوونەتە خاکی وڵاتانی دیکەی ناعەرەبییەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە