
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا لە هەوڵدایە لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان، لە غەززەش ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بکرێت.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیێنێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ تورکیا، میسر، قەتەر، ئیسرائیل و ئەوانی دیکە هەوڵێکی تر دەدات بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە، ئەویش بە ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕ، بە مەرجی نەمانی دەسەڵاتی حەماس.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، حەماس ستایشی ئاگربەستی لوبنانی کرد، بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیێنراوێکدا لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە ڕایگەیاند: "تورکیا، قەتەر و میسر ئاگادارن لەوەی کە حەماس دەیەوێت ڕێککەوتن ئەنجامبدات بۆ ئاگربەست لە غەززە، "بەڵام ئیسرائیل ڕێگری لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە دەکات".
باگکراوند: دوای 60 ڕۆژ لە شەڕ، بە هەوڵی ئەمریکا و فەرەنسا، ئیسرائیل بۆ ماوەی دوو مانگ ئاگربەستی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان پەسەند کرد و ئەمڕۆ جێبەجێ کرا و شەڕ ڕاگیرا. لە غەززەش 14 مانگە شەڕ بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 44 هەزار کەس کوژراون و دەیان هەزاریش بریندارن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە