
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق پابەندی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عێراق نابێت و بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بیانووی نوێ دەهێنێتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئامادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق نییە و بیانووی نوێ دەهێنێتەوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
نێوەڕۆکی بڕیارەکە: ڕۆژی 21ـی شوباتی 2024 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد:
- دهبێت حكومهتی عێراق مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان بدات و دابیننهكردنی پێشێلكارییه.
-دهبێت مافی فهرمانبهران و خانهنشینانی ههرێمی كوردستان پارێزراو بێت و دەبێت سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردوویان پێبدرێت.
-دەبێت حکومەتی عێراق بەبێ قەرز مووچە دابین بکات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگە، وادەکات کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بە چارەسەرنەکراوی بمێنێتەوە و مووچەی فەرمانبەران کە ئێستا لە دەستی حکومەتی عێراقە زیاتر دوابکەوێت و گوشاری ئابووری لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت.
ئەمەش بزانە: یەکەمجار نییە وەزیری دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەمپەر دروست بکات، پێشتریش تاوەکو گوژمە پارەیەکی واژۆ کردبێت، چەندین بیانووی هەبووە. هەموو جارێکیش حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە وەڵامی داواکارییەکانی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە "هەموو ئامارە داواکراوەکان بە ڕوونی لەبەردەست حکومەتی عێراقدان و هیچ بابەتێکی ناڕوون لە نووسراوەکانماندا نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە