پێكهاتەكان داوای بەشداری لە حكومەت و زیادكردنی كورسییەكانیان لە پەرلەمان دەكەن
- کوردستان
- 5 کانوونی یەکەم
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی
ئاڤا نیوز
نوێنەری پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و بە تێكڕا داوا دەكەن لە كابینەی نوێی حكومەت بەشدارێكی كارا بن و دەشیانەوێ كورسییەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان بكرێتە 15 كورسی.
لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاریمان لەگەڵ پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان کرد، ئێستا كە لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتین، ئێمە وەک پێكهاتەكان پێشووتریش ڕامانگەیاندووە و ئەمڕۆش جەختمان كردەوە كە پێویستە خێرا بكرێت لە پێكهێنانی حكومەت، گرنگە سەرجەم لایەنەكان بەشداربن، بەتایبەتی پێكهاتەكان.
لەلایەكی دیكەوە: سەبارەت بە ئەو پۆستانەی كە پێكهاتەكان داوای دەكەن ئایدن مەعرووف ڕایگەیاند: لە هەموو شتێک گرنگتر سەقامگیریی سیاسییە لە هەرێمی كوردستان، هاوكات ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە هەروەک چۆن لە ڕابردوودا پێكهاتەكان بەشداریی كارا و گرنگیان هەبووە، لە كابینەی نوێش بەهەمانشێوە بەشداربوویەكی گرنگ بن.
گۆشەیەكی دیكە: ئایدن مەعرووف ئاماژەی بەوەش دا كە پێكهاتەكان داوا دەكەن، لە پێكهێنانی حكومەت، كورسیی كۆتا نەكرێتە بنەما بۆ پێدانی پۆست بە پێكهاتەكان "چونكە نادادپەروەری بەرامبەر بە كۆتا كراوە لە كەمكردنەوەی كورسییەكانی پەرلەمان" بەڵكوو وەک نەتەوە مامەڵە بكرێت و هەموو پێكهاتەكانی لەسەر ئەو بابەتە كۆكن، گوتیشی: داواكاریی ئێمە ئەوەیە یاسای هەڵبژاردن گۆڕانكاریی تێدا بكرێت و كورسیی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان بكرێنە 15.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
حەشدى شەعبى ژنە پارێزەرێكى بەناوبانگ دەڕفێنێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودسی پاسداران گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
28 حوزەیران
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
28 حوزەیران
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
28 حوزەیران
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
28 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆڵەتپێدان بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە چاکسازییەکان ڕادەگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 18 ساڵ قەرەبووی ماددەی 140 لە چەند ناوچەیەک دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: 100 هەزار کەس لە غەززە گیانیان لەدەست داوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک جووتیاری مەخموور لە وەرگرتنی گەنم بێبەش دەکرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە