سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرگی شەشەمی کتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد" كە لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی نووسراوە
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردە عێراقییەكان و هەزار لاپەڕە لەسەر ساڵانی ڕووخانی ڕژێمی سەددام و داعش بڵاودەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: دوای چەندین ساڵ لە وردبینی و پێداچوونەوە تا دەگاتە وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی عەرەبی، بەرگی شەشەمی کتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد" كە لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی نووسراوە، چاپ و بڵاوکرایەوە.
بابەتە ستراتیژییەكە: تایبەتمەندی ئەو بەرگەی زنجیرە كتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد" كە جیای دەكاتەوە لە سەرجەم بەرگەكانی پێش خۆی ئەوەیە؛ پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ڕووداوەكانی ئێستای عێراق و ناوچەكەوە هەیە، بەو پێیەی سەرۆك بارزانی بە وردی و ڕاشكاوی ڕووداوەكانی نێوان ساڵانی ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن تا دەگاتە بڕیاری خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی، باسكردووە.
- هەروەها بۆ یەکەمجار نزیکەی 300 لاپەڕەی نامە و دەستنووسەكانی سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرکردە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان لە ماوەی هەستیارترین قۆناغەکانی دامەزراندنی سیستمی سیاسیی عێراق ئاشکرا دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەرگی شەشەم لە دوو بەش پێکهاتووە کە کۆی گشتیی زیاتر لە هەزار لاپەڕەیە، چاپی یەکەمی لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بڵاوکرایەوە.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە بارەگای بارزانی، دابەشکردنی ئەم چاپە تەنیا لە زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوە و کتێبخانەی گشتی و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەلمەدا و میدیاکاندا سنوردار دەبێت. چاپی دووەم چاپ دەکرێت و بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە ڕێگەی چاپخانە و کتێبخانەکانەوە لە هەرێمی كوردستان و شارەكانی دیكەی عێراق دەخرێتە بەردەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی ناحیەی بەمۆ دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: ئالوودەبوونی گەنجان بە شاشەکان مەترسیی لەسەر ژیانیان زیاتر دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران وازی لە وێستەگەی ئەتۆمی فۆردۆ نەهێناوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی ناحیەی بەمۆ دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە