بەرنامەی خۆراکی جیهانی: پڕۆسەی دابەشکردنی ئارد لە غەززە تاوەکو ئێستا وەستاوە
- هەواڵ
- 28 حوزەیران

دیمەنی خەڵکی غەززە لەکاتی وەرگرتنی ئارد. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئێستا پڕۆسەی دابەشکردنی ئارد لە کەرتی غەززە ڕاوەستاوە و ئاماژە بەوە دەکات، خەڵکی غەززە بەدەست کەمیی خۆراکەوە دەناڵێنن.
چیرۆکی سەرەکی: گەمارۆی تووند و داخستنی تەواوەتیی سنوورەکانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوامە و هاوکات هێرشەکانیش بەردەوامن کە ڕۆژانە دەیان کەس بەهۆی هێرش یان تەقەی سەربازانی ئیسرائیل لەو کاتەی کە دەچن بۆ وەرگرتنی خۆراک، دەکوژرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند: پشتڕاستی دەکەینەوە لەم ساتەدا پڕۆسەی دابەشکردنی ئارد لە کەرتی غەززە ڕاگیراوە و ئەو بڕە ئاردەی لە ئێستادا دابەش دەکرێت بەشێکە لەو هەوڵە سنووردارانەی لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتیی و ناوخۆییەکانەوە دەدرێن کە دابەشکردنێکی کەم و سنووردارە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ شەممە، حکومەتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژمارەی ئەو منداڵانەی تائێستا لە کەرتی غەززە بەهۆی برسیێتی و خراپی خۆراکەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 66 منداڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان