هەفتەی داهاتوو كاتی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووق ڕادەگەیێنرێت
- بزنس
- 9 کانوونی یەکەم

کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان
ئاڤا نیوز
دوای پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەرجەم وردبینییەكان بۆ دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووق تەواوكراون و تەنیا گواستنەوەی پارەكە بۆ بانكەكانی هەرێمی كوردستان ماوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 20ـی ئۆكتۆبەر دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو كە سەرووی 41 هەزار كارمەند لە فەرمانبەرانی حكومی و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی دەنگدان، گرێبەستیان لەگەڵ كرابوو.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، "هەموو ئامادەکارییەکان بۆ خەرجكردنی پارەكە تەواو بوون، تەنیا ماوە سیولە لە بانکی عێراقەوە بگوازرێتەوە بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان و لە هەفتەی داهاتوودا کاتی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی كارمەندانی سەر سندوق رادەگەیێنین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر كارمەندێكی سەر سندوق ئەگەر فەرمانبەری حكومی بێت بڕی 150 هەزار دینار و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگە 250 هەزاریان وەك پاداشتی كاركردنیان پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە