هۆکاری دواکەوتنی کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئاشکرا دەبێت
- کوردستان
- 17 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
سەندیکای پارێزەران پێنج ساڵە کۆنگرەی نەبەستووە، نەقیبی سەندیکاکەش هۆکارەکەی بۆ کێشەی یاسایی و سیاسیی دەگێڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراو سەرجەم سەندیکا و ڕێکخراوەکانی بۆ بەستنی کۆنگرە ئاگادار کردبووەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارە بە هۆکاری جیا جیا جێبەجێ نەکراوە، سەندیکای پارێزەرانی کوردستانیش پێنج ساڵ بەسەر بەستنی کۆنگرەی شەشەمیدا تێپەڕیوە.
لێدوانی فەرمی: بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هۆکارە سیاسییەکان کاریگەریان لەسەر پرسەکە هەیە، لەلایەکی دیکەش بابەتی یاسایی گرفتی دروست کردووە.
بەختیار حەیدەر دەشڵێت، پێشنیازی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنم کردووە، بۆ ئەوەی بتوانین هەڵبژاردن بکرێت و کۆنگرەش ببەستین، بەم نزیکانە کۆبوونەوەکە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: سەندیکای پارێزەرانی کوردستان یاسای ژمارە 17ی ساڵی 1999ی هەموارکراوی تایبەت بە خۆی هەیە، کە باس لە چۆنییەتی بەستنی کۆنگرە و ڕێکارەکانی دەکات.
ئەمەش بزانە: سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە ساڵی 1993 دامەزراوە و تاوەکو ئێستا شەش کۆنگرەی بەستووە، هەروەها سەرجەم پارێزەرانی کوردستان و بەشێک لە پارێزەرانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم تێدا ئەندامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
مۆسکۆ هۆشداری دەداتە واشنتن لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە خامنییەوە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە