
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە لەسەر چیای هێرمۆن
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و تیمی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی چوونە سەر لووتکەی چیای هێرمۆن " جەبەل شێخ" کە کەوتووەتە سەر سنووری باشووری سووریا و ئیسرائیل، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو ئیسرائیل کۆنترۆڵی کرد. نەتانیاهۆ لەسەر لوتکەی چیاکە ڕایگەیاند: "سەربازانی ئیسرائیل لەو شاخە دەمێننەوە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: نەتەنیاهۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی لەسەر لووتکەی چیاکە بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی و بەرپرسی دەزگایی هەواڵگری سەربازیی ئیسرائیل ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند:" سەربازانی ئیسرائیلی لەسەر ئەو چیا ستراتیژییە دەمێننەوە تا ئەوکاتەی رێگەیەکی نوێ دەدۆزرێتەوە بۆ پرسی ناوچەی لە چەک داماڵدراوی نێوان سووریا و ئیسرائیل کە لە ساڵی 1974وە ڕێککەوتنی ئاگربەستیان لەسەر کردووە". ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر نەتانیاهۆ وتبووی بە شێوەیەکی کاتی لە ناو خاکی سووریا دەمێننەوە، بەڵام لێدوانەکەی ئەمڕۆی پێچەوانەی لێدوانەکانی پێشوویەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لووتکەیە بۆ ئیسرائیل زۆر گرنگە، بەجۆرێک لووتکەکە دەڕوانێت بەسەر خاکی ئیسڕائیل و تەواوی سووریا و ناوچەکەدا. هەر هێزێکیش لەو شوێنەدا بمێنێتەوە دەتوانێت بە تەواوەتی چاودێری ناوچەکە بکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تائێستا دەسەڵاتدارانی سووریا لەسەر سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ سەر لوتکەکە هیچیان نەوتووە، بەڵام تورکیا سەرکۆنەی ئەو جموجۆڵەی ئیسرائیلی کرد و ئەو هەنگاوەی بە هەڵە زانی کە ئیسرائیل سەرقاڵی فراوانکردنی سنووری وڵاتەکەیەتی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات