
دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەماوەی پێنج ساڵ دا خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، حەوت تریلیۆن دینار زیادیکردووە.
بۆچی گرنگە: نزیکەی 90% ی داهاتی عێراق لەسەر فرۆشتنی نەوتە، بە دابەزینی نرخی نەوت کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق درووست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: بەپێی ئامارێک کە مەنار عوبێدی سەرۆکی دەزگای عێراقی داهاتوو بۆ توێژینەوەو ڕاوێژی ئابووری بڵاویکردووەتەوە، مووچەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ، ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەکانی سەر بە ئەنجوومەنەکە 25 تریلیۆن دینارە، لەکاتێکدا ساڵی 2019 مووچەی ئەو سێ دامەزراوەیە 19 تریلیۆن دینار بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: مووچەی وەزارەتی پەروەردە 10 تریلیۆن دینارە، وەزارەتی تەندرووستی 5.3 تریلیۆن دینار بووە لە ساڵی 2023. هەروەها مووچەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێژەی 16٪ زیادی کردووە، بەجۆرێک لە ساڵی 2019 بڕی مووچەکە 408 ملیار دینار بووە، ئێستا 474 ملیار دینارە. ساڵی 2019 مووچەی سەرۆکایەتی کۆمار 34 ملیار دینار بووە، ساڵی 2023 بووە بە 43 ملیار دینار، بەڵام مووچەی وەزارەتەکانی دەرەوە، گواستنەوە، پەیوەندییەکان، نەوت کەمیکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە