ئەمساڵ زیاتر لە 172 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون
- کوردستان
- 31 کانوونی یەکەم

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ ژمارەی مۆڵەتدان و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە، لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 172 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون و بەشێکیان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق نێردراون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کەمی جۆری هۆکارەکانی گواستنەوە، هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ هاتووچۆکردن پشت بە ئۆتۆمبێل دەبەستن، ئەمەش وایکردووە خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل زۆر بێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، ئەمساڵ 924 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دراوە، لە هەریەکە لە دەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان، باشماخ و پەروێزخان 172 هەزار و 234 ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکانی وەک سین، یابان، ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە بۆ شارەکانی دیکەی عێراق ڕۆیشتوون.
لەلایەکی دیکەوە: ساڵی ڕابردوو 900 مۆڵەت بە بازرگانان دراوە و 122 هەزار ئۆتۆمبێلیش هاوردە کرابوو. بەمجۆرە بێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 50 هەزار ئۆتۆمبێل زیاتر هاوردە کراوە.
باکگراوند: بەگوێرەی دواین سەرژمێری، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە، ئەگەر ئەو ژمارەیە دابەشی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو بکرێت کە زیاترە لە دوو ملیۆن و 200 هەزار ئۆتۆمبێل، لە هەرێمی کوردستان هەر سێ کەس ئۆتۆمبێلێکی بەر دەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین