ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ سەردانی بیابانی تەلشێخەیان لە پارێزگای سەماوە لە باشووری عێراق کرد.
وێنە گەورەکە: لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک کەسوکاری ئەنفالکراو سەردانی باشووری عێراقیان کرد بۆ ئاگادار بوون لە هەڵدانەوەی گۆرێکی بە کۆمەڵی ئەو ژن و پیاو و منداڵە بێ تاوانانەی کە لە پرۆسەی ئەنفالدا لە بیابانەکانی پارێزگای سەماوە لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیندەبەچاڵکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڤیدیۆکەدا پیاوێکی کورد دەرەکەوێ کە بەپێی پەتی لەبیابانی تەلشێخە وەستاوە کە گۆڕێکی بە کۆمەڵی تاوانی ئەنفالی تێدا هەڵدراوەتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم پیاوە ناوی جەلیل کۆکسییە، پێنج خوشک و سێ براو دایکی ئەنفالکراون. لەبەر ڕێز و حورمەتی روفاتی ئەنفالکراوان کە لەژێر لمی بیابانەکانی تەلشێخەدان، بڕیاریدا بە پێڵاوەوە بەسەر لمی بیابانەکەدا نەڕوات و پێڵاوەکانی خستە ژێر قۆڵییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران