
لۆگۆی عێراق و ئاگری کالیفۆرنیا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هاوسۆزی خۆی عێراق بەرامبەر بە ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی کالیفۆرنیا دەردەبڕێت کە زیانێکی زۆری ماددی و مرۆیی بەدوای خۆیدا هێناوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 08-01-2025، ئاگرێکی گەورە لە چیاکانی سانتا مۆنیکا لە باکووری ڕۆژئاوای شاری لۆس ئەجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی و مرۆیی بەر ئەو ناوچەیە کەوتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: هاوسۆزیی کۆماری عێراق بەرامبەر بە حکومەت و گەلی ئەمریکا دەردەبڕین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە زیانی زۆری مرۆیی و ماددیی لێکەوتووەتەوە.
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق پرسە و سەرخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییان دووپات دەکاتەوە، عێراق لەم هەلومەرجە سەختەدا لەگەڵ ئەمەریکا وەستاوە، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانیش دەخوازین، هەروەها لە زووترین کاتدا ژیان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا ئاسایی بێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیانی ئاگرەکە لە نێوان 52 بۆ 57 ملیار دۆلارە و تاوەکو ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە هاوکات نزیکەی 10 هەزار ماڵ و باڵەخانەش سووتاون و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوون
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە