د.ئەشواق جاف: نەدانی مافی خەڵكی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پەیامێكی سیاسییە
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
د. ئەشواق جاف، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەوەی ئێستا لەلایەن بەغداوە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان دەكرێت ئەنفالێكی دیكەیە لەڕێگەی برسیكردنی خەڵكی كوردستانەوە، دەشڵێ نەدانی مافی خەڵكی كوردستان پەیامێكی سیاسییە.
وێنە گەورەكە: لە بەرامبەر پابەندنەبوونی حکومەتی عێراق بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکان بۆ ناردنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بیر لە هەڵوێستی تووند دەکاتەوە. ئەمڕۆ لە هەولێر بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی وەزیر و پەرلەمانتارە كوردەكانی عێراق كۆبوونەوەیەكی چارەنووسساز دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئەشواق جاف بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم داواكارییەكانی عێراقی جێبەجێكردووە، بەڵام بەداخەوە عێراق مافی خەڵكی كوردستان دوادەخات و نایدات و هەر هێندە نا، بەڵكوو لەنێو پەرلەمانی عێراقیش لەمپەر لەبەردەم بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان هەیە، كەواتە ئەمە پەیامێكی سیاسی تێدایە، هەموو ئەو هەڵوێستانەی بەرامبەر بە مافەكانی خەڵكی كوردستان دەكرێن سیاسین.
د. ئەشواق جاف گوتیشی: یەكڕیزیی كورد زۆر گرنگە، ئێمەی كورد لە نووسینەوەی دەستوور و خولی یەكەم و دووەمی پەرلەمانی عێراق بە یەكڕیزی و یەكگرتوویی توانیمان هەندێك دەستكەوتمان هەبێت، بەڵام دوای خولی دووەم دوژمنانی كوردستان لە درزخستنە نێو ماڵی كورد سەركەوتوو بوون.
ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند: پرۆسەی سیاسی لە عێراق لەلایەن لایەنی نێودەوڵەتییەوە چاودێریی دەكرێت، نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادارە كە كێ پابەندی ڕێككەوتنەكانە و كێش پابەند نییە، بۆیە پێویستە هەڵوێستی هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین