
دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و شا چارڵسی سێیەم، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ پادشای بەریتانیا کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەگشتی و بەتایبەت لەبوارەکانی ئابووریی و گەشەپێدان کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: عێراق و بەریتانیا لە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانن و لە ڕابردووشدا هەردوو وڵات واژۆیان لەسەر چەندین یاداشت پەیوەست بە هاوکاریی ئەمنیی و کردووە و لە هەوڵی پەرەپێدانی زیاتری ئەو ڕێککەوتن و یاداشتانەن لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لە کۆشکی بەکینگهامی لەندەن، لەگەڵ شا چارلسی سێیەم، پادشای بەریتانیا کۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و لەندەن و چۆنیەتی بونیادنانی هاوبەشی بەرهەمدار لەبوارە جیاوازەکانی ئابووری و گەشەپێدان کرا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران باسی لەوەشکردووە، شا چارلسی سێیەم بەخێرهاتنی سوودانی کردووە و ئاماژەی بە قوڵایی مێژوویی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا کردووە، هاوکات ئاماژەی بە ئەو گرنگییە بەرچاوە داوە کە حکومەتەکانی هەردوو وڵات دەیدەن بە ئامانجی پەرەپێدانی بەرژەوەندی و لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا.
باکگراوند: ڕۆژی 13-1-2025 سوودانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەریتانیا و بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و چەند ڕێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە