عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانی واژۆ دەکەن
- عێراق
- 14 کانوونی دووەم

ساتی واژۆکردنی ڕێکەوتنی نێوان عێراق و بەریتانیا لەلایەن سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و کییر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەریتانیا واژۆیان لەسەر 13 گرێبەستی بازرگانی کرد بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار، بڕیاریشیاندا بەغدا و لەندەن لەبوارەکانی کۆچبەران، ژینگە، ئابووری، بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و دەیان بواری دیکە هاوکاری یەکتریی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شا چارلسی سێیەم، پادشای بەریتانیا کە ئەمڕۆ لە کۆشکی بەکینگهامی لەندەن بەڕێوەچوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەگشتی و بەتایبەت لەبوارەکانی ئابووریی و گەشەپێدان کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەبارەگای حکومەتی بەریتانیا لە لەندەن، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و کییر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا هەردوولا ڕێککەوتن سوود لە ئەزموونی کەرتی تایبەتی بەریتانیا وەربگیرێت لەبوارەکانی ژێرخان، ئاو، وزەی پاک، بەرگریی و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بەو ڕێککەوتنەی ئەم دواییە لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترلیۆم بۆ وەبەرهێنانی درێژخایەن لە عێراق واژۆکراوە.
بەشێک لە ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەریتانیا واژۆیان کردوون:
عێراق و بەریتانیا بەبەهای 12.3 ملیار جونیەی ئیستەرلینی (زیاتر لە 14 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار) ژمارەیەک گرێبەستی بازرگانییان لە 13 بواردا واژۆ کرد بەوەش ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 10 بەرامبەر بەرزدەبێتەوە، بوارەکانییش بریتین لە هەڵگرتنەوەی مین، پڕۆژەکانی ئاو، بەستنەوەی کارەبا لەنێوان عێراق و سعودییە، هێڵی شەمەندەفەر، تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ پاراستنی ئاسایش سنوور و فڕۆکەخانەکان.
ڕاگەیێنراوی هاوبەش لەبواری بەرگریی و ئەمنیی، بەوەش سەردەمێکی نوێ لە هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات دەستپێدەکات، کە ڕاهێنان، ئاڵوگۆڕی زانستی سەربازی، ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی فڕۆکەوانی لە خۆدەگرێت.
بەریتانیا پشتیوانی عێراق دەکات لە چاکسازییە درێژخایەن و پێویستەکان بۆ گەشەپێدانی ئابورییەکەی، لەم بوارەشدا بەریتانیا ئەزموونی دارایی پێشکەوتووی خۆی تەرخان دەکات بۆ پشتیوانی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان کە یەکەمین سندوقی وەبەرهێنانی ستراتیژییە لە عێراق.
هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و بنەمای گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچییانی کۆچبەر و هاوکاری یەکتر بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان، لەگەڵ دابینکردنی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ عێراق بەمەبەستی ڕێگری لە کۆچی نایاسایی.
لەبوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانستی، پشتیوانی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان، دۆسیەی ژینگە و کۆتاییهێنان بە سووتانی ئەو غازەی لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا دەسوتێت لەم بوارەدا هەردوولا لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد، لەگەڵ بەهێزکردنی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەبواری وەرزش لەو تەوەرانە بوون کە لە کۆبوونەوەی سوودانی و ستارمەردا جەختیان لێکراوەتەوە و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش ئەندامی دادگەی فیدڕاڵی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش دەكەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی: ڕاگرتنی گەشتەکان ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیێنێت