شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 16 کانوونی دووەم

لۆگۆ و دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
شاندی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی کەیسی کێشە هەڵواسراوەکانیان ببەنە بەغدا لەهەولێر لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆدەبنەوە و دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان دەخەنەڕوو.
وێنە گەورەکە: هەولێر هەنگاوەکانی بۆ گرەنتیکردنی مافەکانی لە بەغدا خێرا دەکات، بۆ ئەوەی پێش هەموار و پەسەندکردنی خشتەی بودجەی 2025، پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە بدرێت و هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا دەڵێت، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆدەبێتەوە، ڕوونکردنەوە لەسەر کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن و دیدگای چارەسەری کێشەکان دەخەنەڕوو."
زانیاریی زیاتر: شاندی هەرێمی کوردستان لە ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتوون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران