
کۆبوونەوەی سوودانی لەگەل توێژەر و ئەکادیمی و پسپۆڕان لە لەندەن
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، حکومەت پرەنسیپی پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و دامەزراندنی پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی هاوبەش پەیڕەو کردووە، جەختی لەوە کردەوە کە ناکرێت سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی سازشی لەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ لەندەن، لەگەڵ کۆمەڵێک لە توێژەر و ئەکادیمی و پسپۆڕان بەشداری سیمپۆزیۆمێک کرد کە لەلایەن پەیمانگای شاهانەی کاروباری نێودەوڵەتی/چاتام هاوس ڕێکخرابوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی لە میانی سیمپۆزیۆمەکەدا جەختی لەوە کردەوە:
- حکومەت بەرنامەیەکی جێبەجێکاری دەستپێکردووە کە بریتییە لە گەیشتن بە چاکسازی ڕیشەیی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و ژێرخانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان، دیارترینیان ڕێوشوێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی لە سیستەمی دارایی و بانکیدا بۆ پەرەپێدانی ژینگەی بازرگانی و وەبەرهێنان.
- ئاماژەی بە پشتیوانی حکومەت بۆ کەرتی تایبەت کرد، وەک یەکێک لە ئامانجەکانی کارنامەی حکومەت کە ئامانجی پێشخستنی کەرتی ئابووری و پاڵپشتی گەشەکردنیەتی لەڕێگەی هاوبەشییەکی ڕاستەقینەی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان.
زانیاریی زیاتر: سوودانی ڕۆڵی سەرەکی عێراقی لە ناوچەکەدا دووپاتکردەوە، هاوکات هەوڵەکانی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ئارامی، بەتایبەتی لە ڕێگەی پەیوەندییە هاوسەنگەکانییەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئێران و ئەمریکا، ئاماژەی بە پێویستی کارکردن و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایش لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کرد، لە ڕێگەی پشتیوانیکردن لە یەکڕیزیی سووریا و وەستان لە پاڵ گەلەکەیدا و جێگیرکردنی سەقامگیری لە لوبنان و ئارامی لە ناوچەکانی فەلەستین.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات