
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق - ساحب جەواد حەکیم، باڵیۆزی ئاشتی جیهانی و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا، نووسینگەی بەریتانیای ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤ ژمارەیەك بەڵگەنامەی ئەرشیڤی پەیوەست بە تاوانەكانی ڕژێمی پێشووی بەعس، ڕادەستی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردەوە.
وێنە گەورەكە: لە شاری لەندەن، ساحب جەواد، باڵیۆزی ئاشتی جیهانی و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بە نوێنەرایەتیی شێخ دكتۆر عەباس قورەیشی، ئەرشیڤی ڕێكخراوەكەی بە سەنتەری عێراق بۆ بەدۆكیۆمێنتكردنی تاوانەكانی توندڕەویی بەخشی كە ژمارەیەك بەڵگەنامەی مێژوویی تاوانەكانی ڕژێمی بەعسی لەخۆگرتبوو، ڕێورەسمی پرۆتۆكۆڵی ڕادەستكردنەوەی بەڵگەنامەكانیش بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیرانی عێراق واژۆكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەن سەرپەرشتی ڕادەستكردنەوەی بەشێك لە ئەرشیڤی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كرد كە تاوانەكانی ڕژێمی بەعسی لەخۆگرتووە، بەمەبەستی بە دۆكیۆمێنتكردنی مێژووی ڕەشی حكومڕانی بەعس لە عێراق و ئەو كۆمەڵكوژی و تاوانە قێزەونانەی بەرامبەر گەلانی عێراق ئەنجامی داوە.
بۆچی گرنگە:
- هەبوونی بەڵگەنامە و بەدۆكیۆمێنتكردن و كاریگەرییەكانی لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ زانیاری و بەڵگەنامەكانی تاوانەكانی ڕژێمی پێشووی بەعس، بۆ چەسپاندنی لە بیرەوەریی نەوەكان گرنگە.
- سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو و پشتڕاستكراو دەبێت بۆ توێژەران و هەموو ئەوانەی لە پرسەكانی مافی مرۆڤ دەكۆڵنەوە یاخود لە بواری توێژینەوە مێژووییەكان كاردەكەن.
- ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لە گەیاندنی مەینەتییەكانی گەلانی عێراق بە درێژایی مێژوو بەدەست ڕژێمە داپلۆسێنەر و ستەمكارەكان.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە