
لە ئەمریکا خۆپیشاندان لە دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکرێت
ئاڤا نیوز
تەنها چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بچێتە سەر کورسی دەسەڵات بەڵام ئێستا هەزاران هاووڵاتی ئەو وڵاتە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی سەرۆکی نوێیان ناڕەزایەتیی دەردەبڕن.
چی ڕوودەدات: ئێستا هەزاران پیاو و ژن هاتوونەتە سەر شەقامەکانی واشنتن دی سی و ناڕەزایەتیی دەردەبڕن بەرامبەر بە دەستبەکاربوونی ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە چاوەڕێیان دەکرد نزیکەی 50 هەزار کەس ئامادەببن، بەڵام تەنیا پێنج هەزار کەس ئامادەییان هەبووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بۆ بی بی سی قسەیان کردووە و دەڵێن، ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە یاسایی نابینن، نایەنەوێت کەسێک سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکات کە پێشووتر خولێکی بینیووە، خوولی یەکەمی ترەمپ بە شکست خواردوو ناو دەبەن.
ئەمەش بزانە: ناڕەزایەتییەکی هاوشێوە لە ساڵی 2016 بەڕێوەچووە، کاتێک ترەمپ لە خوولی یەکەم توانی سەرکەوێت بەسەر هیلاری کلینتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بڕیارە سبەی 20-1-2025 سوێندی یاسایی بخوات و ببێتە سەرۆکی چوار ساڵی ئایندەی ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە