وێنەی ئەو 5 تۆمەتبارەی دەستگیرکراون
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئاکرێ پێنج کەس بە تۆمەتی هەڵکوڵینی شوێنی شوێنەواری لە دەوروبەری قەزای ئاکرێ دەستگیر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: 10 ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن چەند کەسێکەوە هەڵکۆڵین بۆ چەندین شوێنی شوێنەواری و گۆڕێکی کۆن لە گوندی میر باڵیا لە سنووری ناحیەی بجیل کراوە، دواتر لەلایەن ئاسایشی قەزای ئاکرێ چەند کەسێک دەستگیر کران.
لێدوانی فەرمی: هیوا شەماڵ، بەڕێوەبەری شوێنەواری قەزای ئاکرێ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- دوای ئاگارکردنەوەمان لەلایەن ئاسایشی ئاکرێ سەبارەت بە دەستگیرکردنی چەند کەسێک بە تۆمەتی هەڵکۆڵێنی شوێنی شوێنەواری لە گۆڕستانێک، لێکۆلینەوەمان کرد و بۆمان دەرکەوت ئەم شوێنە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی هەشتاکان و شوێنی شوێنەوارین و ڕاپۆرتی خۆمان دایە ئاسایش.
- دەبێت ئەو کەسانە بە پێی یاسای شوێنەوار سزا بدرێن، لە ساڵی 2014 لەگەڵ زانکۆی پۆڵەندی کار لەسەر شوێنەوار دەکەین و کارمان لەسەر 760 شوێنی شوێنەواری کردووە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچونی ئاڤا، ئەو پێنج تۆمەتبارەی دەستگیرکراون، دوو کەسیان خەڵکی ئاکرێن، دووانی دیکەش خەڵکی هەولێرن، یەکێکیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2024ـدا تەنیا لە قەزای ئاکرێ نۆ دۆسیە لەسەر تێکدان و هەڵکۆڵینی شوێنی شوێنەواری تۆمارکراوە، نزیکەی 50 کەسیش دەستگیرکراون.
ئەمەش بزانە: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ئاکرێ زیاتر لە 700 شوێنی شوێنەواری و کەلەپووری هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران