
دیمەنێک لە بەنداوی تشرین
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداری لە مەترسییەکی گەورە دەدات و بانگەوازیش بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕێگری لێ بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، تورکیا بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەدات، بە تایبەت بەنداوی تشرین، تاوەکو ئێستا چەندین ڕووبەڕووبوونەوە لە دەوروبەری ئەو بەنداوە لەنێوان هەسەدە و تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ڕوویداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت:
- تورکیا بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر بەنداوی تشرین، بەمەش مەترسی لەسەر ڕووخانی دروست بووە، ئەگەر ئەمەش ڕووبدات سەدان هەزار هاوڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دەدەن و بە دەیان گوندیش خاپوور دەبن.
- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوای چوونی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی بەنداوەکە دەکات لە هێرشەکانی تورکیا. جەختیش دەکاتەوە بە دەیان شێوازی جۆراوجۆر هەوڵی پاراستنی بەنداوەکە دەدەن، بەڵام تورکیا هەموو شتێک دەکاتە ئامانج، تەنانەت ئەم هەفتەیە هاووڵاتیانی مەدەنی لەکاتی خۆپێشاندان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر بریندار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی تشرین لەسەر ڕووباری فورات دروست کراوە و لەژێر دەستی هێزەکانی هەسەدە دایە، توانای گلدانەوەی یەک ملیار و 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و کارەبای بەشێکی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا دابین دەکات، لەدوای ڕووخانی حکومەتی بەشدار ئەسەد بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ سەر هەسەدە زیاتر لە 400 کەس کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین