ئاڤا نیوز
بەهۆی کۆچی دوایی دكتۆر دەشتی دزەیی، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستان و هاوكارانی و سەرجەم پزیشكانی كوردستان کرد و دەڵێت، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
وێنە گەورەکە: بەیانی ئەمڕۆ 25-1-2025، دكتۆر دەشتی دزەیی، پزیشك و کەسایەتیی ناسراوی كوردستان دوای ماوەیەكی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
وێنە گەورەکە: بەیانی ئەمڕۆ 25-1-2025، دكتۆر دەشتی دزەیی، پزیشك و کەسایەتیی ناسراوی كوردستان دوای ماوەیەكی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند:
- د. دەشتی دزەیی بەشی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردنی بواری ئاكادیمی و پزیشكیی كوردستان و یارمەتیدان و چارەسەركردنی نەخۆشەكان خەرج كردووە، لە هەمانكاتیشدا كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و پەرۆشی تەندروستیی هاووڵاتیان بوو و پێگەیەكی بەرزی لە ناوەندە زانستی و پزیشكی و جەماوەرییەكاندا هەبوو، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
- پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستان و هاوكارانی خواڵێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی و سەرجەم پزیشكانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
- لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
باکگراوند: پرۆفیسۆر د. دەشتی دزەیی لە 8-5-1945 لە هەولێر لەدایك بووە، ساڵی 1969 كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی مووسڵ تەواوكردووە، ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو، دامەزرێنەری زانكۆی هەولێری پزیشكییە، جگە لە خزمەتی پیشەیی و ئەكادیمی، چەندین نەوەی پسپۆڕی پزیشكی بۆ كوردستان پێگەیاندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکی نوێدا: ڕێز لە ئاگربەست دەگرین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: وانەیەکی لەبیرنەکراومان بە ئیسرائیل دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای هەواڵگریی عێراق لە هەڵەبجە دەكرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی دەبێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: پێشوازی لە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل دەکەین
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکانی کوردستان دەتوانن لە زانکۆ ئەهلییەکان وانە بڵێنەوە