عێراق داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات بە ئاگربەست پابەند بن

شەیری بکە لە:
عێراق داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات بە ئاگربەست پابەند بن

بارەگای وەزارەتی دەرەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین"، داواش دەکات کێشەکانی ناوچەکە بەڕێگای ئاشتی، دیبلۆماسیی و دانوستان چارەسەر بکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: دوای 12 ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (بەکاتی هەولێر) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد هەردوو وڵات ڕازی بوون بە ئاگربەست کە لە بەیانیی سێشەممە (کاتژمێر 07:30 بە کاتی تاران) دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، "پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی جەنگ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین و وەک پێشهاتێکی ئەرێنی بە ئاراستەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردنی ئارامی ناوچەکە سەیری دەکرەین".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق پێداگرە لەسەر ڕێگای دیبلۆماسی بۆ چارەسەری کێشەکان، "داوای پابەندبوونی هەردوولاش بە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە دەکەین" کە لە دەرئەنجامدا هێوربوونەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانی لێدەکەوێتەوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پیرۆزباییش لە ئێران دەکات و ئومێدی وایە ئاگربەستەکە سەرەتایەک بێت بۆ چارەسەری کێشەکان لەڕێگەی ئاشتییەوە، هاوکات پیرۆزباییش لە هەوڵەکانی قەتەر دەکات کە بەهۆی هەوڵەکانییەوە ئاگربەست هاتووەتەئاراوە و دۆحە ڕۆڵی هەبوو لە پشتیوانی ئارامی ناوچەکەدا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ