نەتەنیاهۆ هەڕەشەی نوێ لە ئێران دەکات: دەست بۆ پرۆگرامی ئەتۆم ببەنەوە لەناوتان دەبەین

شەیری بکە لە:
نەتەنیاهۆ هەڕەشەی نوێ لە ئێران دەکات: دەست بۆ پرۆگرامی ئەتۆم ببەنەوە لەناوتان دەبەین

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکات، ئەگەر ئێران دووبارە دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی بکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و چەندین بنکەی ئەتۆمی و پێگە و ناوچەی ستراتیژی بۆردوومان کرد، هەروەها چەندین زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوشت. ئەگەرچی شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی ڕاگەیاند، بەڵام هەردوولا تا بەیانی لە هێرشکردنە سەر یەکتر بەردەوام بوون.

 

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران هەوڵی بوونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکانی بدات دووبارە لەناوی دەبەینەوە، پێشترین بەڵێنمان دابوو کە ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 


٠ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەشکرد، هێرشە لەناکاوەکەمان لە مێژوویی جەنگدا تۆمار دەکرێت، ئەرکی خۆمان تەواو دەکەین و حەماسیش تێکدەشکێنین.

 

٠ لەم هێرشەمان بۆ سەر ئێران، فەرماندە باڵاکان و زاناکانی بواری ئەتۆمی ئەو وڵاتەمان کوشت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ