سەرۆکی ئەمریکا و ئەردۆغان پرسی ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوپەیمانییەتی ناتۆ لە لە لاهای هۆڵەندا هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پرسی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران و چەند بابەتێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکدا پرسی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل تاوتوێ کراوە و سەرۆککۆماری تورکیا پێزانینی بۆ هەوڵی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە:" تورکیا بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لەم هەنگاوە دەکات و هیوای ئەوەی خواستووە ئاگربەستەکە گشتگیر و بەردەوام بێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باشکردنی دۆخی مرۆیی غەزە و هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنامەی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا جەختی لەسەر کراوەتەوە، پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و هەماهەنگی سەربازی و بازرگانی گفتوگۆی لە بارەوە کراوە و هەردوولا کۆکبوون لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان هەردوو دەوڵەت بۆ 100 ملیار دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سیاسەتوانێک: ئیسرائیل لەوە دەترسێت شەڕ درێژە بکێشێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
حووسییەکان بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
23 حوزەیران
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سیاسەتوانێک: ئیسرائیل لەوە دەترسێت شەڕ درێژە بکێشێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
حووسییەکان بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕوانگەی سووریی: لە مانگێکدا 29 کەس بەهۆکاری جیاواز کوژراون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بە قۆناغ ئاسایی دەبێتەوە